ڤێرتێرنەری بڵاوبونەوەی تاعوون لە سنووری قوشتەپە ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ڤێرتێرنەری  بڵاوبونەوەی تاعوون لە سنووری قوشتەپە ڕەتدەکاتەوە

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز  


بەڕێوەبەری ڤێرتێرنەری  قوشتەپە بڵاوبونەوەی تاعوون لە نێو مەڕ و بزن لە سنووری قەزای قوشتەپە لە هەولێر ڕەتدەکاتەوە.


وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە دەنگۆی بڵاوبونەوەی تاعوون لەنێو مەڕومالات لە سنوری قوشتەپەی هەولێر بڵاوبووەتەوە بەتایبەت لە گوندەکانی بناری دێدەوان .


لێدوانی فەرمی: عەبدولکەریم ئەنوەر، بەڕێوەبەری ڤێرتێرنەری قوشتەپە بە ئاڤا نیوزی گوت: تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تاعوون لە سنوری قوشتەپە تۆمار نەکراوە، گومان لەهەر شوێنێکیش بکرێت وەک زۆنێک ئاژەڵەکان دەکوتین و ڕێنمایی بە ئاژەڵداران دەدەین ، خۆشبەختانە چەند ساڵێکە ئەو نەخۆشیە لە سنورەکەمان نییە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاعوونی مەڕ و بزن نەخۆشیەکی ڤایرۆسییە و زیاتر لە وەرزی بەهار بڵاو دەبێتەوە و ئەو ڤایرۆسە بەرگەی گەرما ناگرێت.


گۆشەیەکی دیکە: لە 1/7/2024 هەڵمەتێکی کوتانی مەڕ و ماڵات لە سنوری قەزای قوشتەپە دەستی پێکردووە و تاوەکو 31/7/2024 بەردەوام دەبێت.


ژمارەکان وادەڵێن: لە سنووری قوشتەپە زیاتر لە 53 هەزار سەر مەڕ و بزن هەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان