نەخۆشی تای خوێنبەربوون بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە

شەیری بکە لە:

سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی

ئاڤا نیوز


تووندکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییەکان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و کشتوکاڵەوە، وایکردووە نەخۆشی تای خوێنبەربوون کەم بکات.


وێنە گەورەکە: لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان، هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون نەماوە، لە ئەگەری خۆنەپاراستن وجێبەجێنەکردنی ڕێنماییەکان مەترسی دووبارە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە دەکرێت.


لێدوانی فەرمی: سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاڤا نیوز ڕاگەیاند: " لە هەرێمی کوردستان لەمساڵدا نۆ حەڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە کە لەناویاندا یەک کەس بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە ئەوانی دیکە دوای وەرگرتنی چارەسەر تەندروستییان باش بووە.


زانیاریی زیاتر: "ساڵی ڕابردوو23 حاڵەتی تووشبوون هەبوو کە لەناویاندا نۆ کەس بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستدا".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێژەی مردنی ئەو کەسانەی تووشی دەبن  40%ـە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان