جێگرانی پارێزگاری نەینەوا دیاریدەكرێن

شەیری بکە لە:
جێگرانی پارێزگاری نەینەوا دیاریدەكرێن

ئاڤا دیجیتاڵ


ئەمڕۆ جارێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ دیارکردنی جێگرانی پارێزگار بەڕێوەچوو، جێگری یەکەم لە پشکی پارتی هەڵبژێرا.


لێدوانی فەرمی: ئەحمەد کیکانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگدان بۆ هەردوو جێگرانی پارێزگار نەینەوا بەڕێوەچوو ، سیروان ڕۆژبەیانی وەک جێگری یەکەم و عومەر ئەلمەولا بە جێگری دووەم هەڵبژێران.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەشتی ئەم مانگە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەچوو، بڕیاربوو جێگرانی یەکەم و دووەمی پارێزگاری نەینەوا دیاری بکرێن، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنەکەی پێشێل کرد بەوەی ویستی بەر لە دیارکردنی جێگری یەکەم جێگری دووەم دیاری بکات، بەهۆی ئەمەشەوە، ئەندامانی فراکسیۆنەکانی پارتی لەگەڵ نەینەوا لیئەهلیهای سەر بە نەجم جبووری، دانیشتنەکەیان بەجێهێشت و دانیشتنەکە بێ ئەنجام هەڵگیرا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: