بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە سەمونخانە و چێشتخانەکان قەدەغەکرا

شەیری بکە لە:
بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە سەمونخانە و چێشتخانەکان قەدەغەکرا

کیسەی نایلۆن

ئاڤا نیوز  


گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە سەمونخانەکان و نانەواخانەکان و چێشتخانەکان قەدەغەکرا، ئەمە دووەم جارە ئەو بڕیارە دەدرێت.


وێنە گەورەكە: بۆ پاراستنی تەندروستی مرۆڤ، لە جیهان کیسەی کاغەز وەک و جێگرەوەیەک لە جیاتی کیسەی نایلۆن بەکاردەهێنرێت.


بۆچی گرنگە: لە رووی زانستییەوە کیسەی نایلۆن زیانبەخشە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەکرێت ببێتە هۆی سەرچاوەیەک بۆ توشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە.


لێدوانی فەرمی: د. سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بە پێی بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە سەمونخانەکان و نانەواخانەکان و چێشتخانەکان قەدەغەکرا، لە جیاتی کیسەی نایلۆن دەبێت کیسەی کاغەز بەکاربهێنرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر لە ساڵی 2019 حکومەت بڕیاری قەدەغەکردنی کیسەی نایلۆن دابوو، بەڵام نەخرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ