دانیشتووانی مۆسكۆ لەبەرامبەر پارەدا بەشداری شەڕیان پێدەكرێت

شەیری بکە لە:
دانیشتووانی مۆسكۆ لەبەرامبەر پارەدا بەشداری شەڕیان پێدەكرێت

ژمارەیەک سەربازی ڕووسیا- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز 


سەرۆکی ڕووسیا هەوڵی دامەزراندنی سەرباز بۆ سوپاکەی دەدات، لە کاتێکدا هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە سێیەم ساڵیدا بەردەوامە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێکی سێرگی سۆبیانین سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ، نزیکەی 22 هەزار دۆلاری  بۆ دانیشتووانی شارەکە پێشکەش کردووە ئەگەر بەشداری جەنگی ئۆکراینا بکەن. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر کەسێک ئەو پێشنیازەی دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ پەسەند بکات، لە یەکەم ساڵی خزمەتکردنیدا  59 هەزار و 600 دۆلاروەردەگرێت، هاوکات خێزانی سەربازێک کە لە شەڕدا کوژراوە 34 هەزار و 150 دۆلار وەردەگرێت. 


وێنە گەورەكە: دوای سێ ساڵ لە هەڵگیرسانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی ڕووسیا فەرمانی بە سوپای وڵاتەکە کردووە 170 هەزار سەرباز زیاد بکات، بەمەش ژمارەی سەربازانی ڕووسیا دەگاتە دوو ملیۆن و 200 هەزار سەرباز.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان