فڕۆکەیەکی نیپاڵی بە 19 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە

شەیری بکە لە:
وێنەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە نیپاڵ - وێنە؛ AFP

وێنەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە نیپاڵ - وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز


فڕۆکەیەکی نیپاڵی بە 19 سەرنشینەوە لە کاتی بەرزبوونەوەی کەوتە خوارەوە لەو 19 سەرنشینە، 18کەسیان گیانیان لەدەست دا.

 

وێنە گەورەکە: فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر کە 19 کەسی هەڵگرتبوو، لە کاتی بەرزبوونەوەی لە کاتماندۆ، کەوتە خوارەوە و زۆرێک لە سەرنشینەکان لەناو فڕۆکەکەدا گیانیان لەدەست دا، بەڵام فڕۆکەوانەکەی ڕزگاری کرد.

 

لێدوانی فەرمی: دان بەهادور کارکی، گوتەبێژی پۆلیس بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، فڕۆکەوانەکە ڕزگارکراوە و چارەسەر دەکرێت، هەروەها سەرنشینەکان زۆرێکیان لە ژیاندا نەماون".

 

هۆکارە زانراوەکان: شاخە بەرزەکانی نیپاڵ هۆکارێکن بۆ کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە لەو وڵاتە.

 

باکگراوند: دوایین ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە لە نیپاڵ لە مانگی یەکی ساڵی 2020 بووە، کاتێک فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی یێتی لەکاتی نیشتنەوە لە شاری پۆخارا کەوتە خوارەوە و سەرجەم 72 کەسی ناو فڕۆکەکە گیانیان لەدەست دا.

شەیری بکە لە: