بەهۆی ترەمپ بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا دەستی لەکار کێشایەوە

شەیری بکە لە:
بەهۆی ترەمپ بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا دەستی لەکار کێشایەوە

کیمبەرلی چیتل، بەڕێوەبەری دەزگای خزمەتگوزاری نهێنیی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

کیمبەرلی چیتل، بەڕێوەبەری دەزگای خزمەتگوزاری نهێنیی ئەمریکا، دەستی لە کارکێشایەوە، چونکە لە پاراستنی دۆناڵد ترەمپ شکستی هێناوە و سەرکەوتوو نەبووە. 

 

وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، لەلایەن چەکدارێکی تەمەن 20 ساڵەوە لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا، هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ درا.

 

هۆکارە زانراوەکان: چیتل ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆری  خەڵک و هەردوو پارتی کۆماری و دیموکرات بووەوە، دوای ئەوەی هەوڵی کوشتنی ترەمپ درا و هۆکارەکەیان بۆ خراپیی کارەکانی دەزگای نهێنیی ئەمریکا گەڕاندەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پلان بۆ ئەوە دادەنێن کەسێکی نوێ وەک بەرێوەبەری ئەو دەزگایە دابمەزرێنن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان