پەتایەکی دیکە بۆ جیهان بەڕێوەیە

شەیری بکە لە:
پەتایەکی دیکە بۆ جیهان بەڕێوەیە

دیمەنی مێشوولەی ئایدیس کە یەکێکە لە هۆکارکانی گواستنەوەی پەتای تای خوێنبەربوون، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 


تای خوێنبەربوون پەتایەکی دیکەیە بەم دواییە سەری هەڵداوەتەوە و بەشێکی جیهانی هەراسان کردووە.


وێنە گەورەکە: بەهۆی باوبۆران و لافاوی ئەمساڵ کە چەندینجار وڵاتانی کەنداوی گرتەوە  بەتایبەت ئیمارات و سعودیە، پەتای تای خوێنبەربوون لە ئیمارات بڵاوبووەتەوە و ئێستا نزیکە لەوەی بگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ. 

 

لێدوانی فەرمی: ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، مەترسی هەیە پەتاکە بۆ هەموو جیهان بگوازرێتەوە. دڵنیاییش دەدات لەوەی بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕێوشوێنی تەندروستی گیراوەتەبەر.

 

هۆکارە زانراوەکان: بەرپرسانی ئیمارات هۆکاری بڵاوبوونەوەی پەتاکە بۆ زۆری  بارانبارین  دەگەڕێننەوە. پەتاکە لەڕێگەی مێشوولەی ئایدیس دەگوازرێتەوە، ئەم مێشوولەیەش لە ناوچە گەرمەکان دەژی و لەگەڵ باران بارین زیاتر بڵاودەبێتەوە. 

 

ئەوەش بزانە: ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی بەدەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنێت و ڕێکاری تەندروستی تووندی بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی گرتووەتەبەر، هۆکارەکەیشی بۆ زۆری گەشتکردنی هاووڵاتییانی بۆ ئیمارات دەگەڕێتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا چەند حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و حکومەتیش هەر زوو ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندی گرتەبەر. 

 

باکگراوند: مێشوولەی ئایدیس یەکێکە لە مێشوولە بەربڵاوەکانی جیهان کە ئەم پەتایە دەگوازێتەوە و زیانێکی زۆری بە مرۆڤ گەیاندووە، بەر هەکەسێکەوە بدات تووشی چەندین نەخۆشی دەکات، لەوانەش: ئازاری جوومگەکان، سەرئێشە، خوورانی پێست و چەندین نەخۆشی دیکە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان