چەند مانگێکی خایاند، بەڵام دواجار بە ئەنجام گەیشت. فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ماوەیەکی زۆر چاوەڕوانی مووچە بوون بەڵام ڕۆژی چوارشەممە، لێدوانێکی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دڵخۆشی کردن، ئێستا دوو مووچە بە دوای یەکدا وەردەگرن، بازاڕەکانیش دەبووژێنەوە.
شەش مانگی ڕابردوو بۆ هەزاران کەس لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کە بژێوییان لەسەر مووچەکانیانە زۆر سەخت بوو.
ساڵانی ناکۆکی و پرسە چارەسەرنەکراوەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها گوشار و سزا ئابوورییەکانی دەستەڵاتە فیدراڵییەکان لە سەر هەولێر, بوونە هۆی ئەوەی ژیانی فەرمانبەران بە جۆرێک بێت هەموو مووچەکەیان تا وەرگرتنی مووچەیەکی دیکە خەرج بکەن.
بۆ زۆر کەس بارگرانیی ئابووری گەیشتە ئاستێک کە دانەوەی قەرز بە خزمان، دۆستان و خاوەن خانووەکان مەحاڵ بێت.
لێدوانەکەی ڕۆژی چوارشەممەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەواڵێکی خۆشی بە زۆر کەس دا کە هیوایان لەدەست دابوو.
لێدوانەکە وەک سەرەتا شتێکی نوێ بوو، لەوانەیە لە ئێستاوە، پێویست نەکات نیگەرانی مووچەکانیان و مافی خۆیان بن، ڕێکارەکانی سکهەڵگوشینی شەش مانگ و ساڵانی ڕابردووش دەبنە چیرۆکێکی ڕابردوو.
دابەشکردنی دوو مووچە بە دوای یەک لەکاتێکدایە، جیهانی ئیسلامی خۆی بۆ جەژنی ڕەمەزان ئامادە دەکات کە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودایە و دوای مانگێک بەڕۆژووبوون سێ ڕۆژ پشوو دەبێت. بەشێوەیەکی نەریتی، خەڵک زۆر پێشتر خۆی بۆ ئەم پشووە ئامادە دەکات، ئەمساڵیش نیگەرانیی سەرەکیی ئەوە بوو کە خەڵک وەک ساڵانی پێشوو نەتوانن بەرگەی خەرجییەکانی جەژن بگرن.
وەک سەرۆکوەزیران بارزانی گوتی، ئەوە هەوڵێکی بەکۆمەڵ بوو، نەک هەر لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵکو لەلایەنی بەغداشەوە. ئەو گوتی "سوپاسی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەرێز محەمەد شیاع سوودانی و هەموو ئەو هێز و لایەنانه دەکەم کە هاوکار بوون تاوەکو پێکەوە بتوانین بە سەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببین. "
بەگوێرەی لێدوانەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی، پڕۆسەی گەیشتن بە خاڵی هاوبەش هەوڵی زۆری ویست، بەڵام سەرەنجام هەردوو لا گەیشتنە چارەسەر.
لێدوانەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی زیاتر بەرجەستە بوو، کاتێک کە وەزارەتی دارایی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند دەستیان بە ناردنی مووچەی مانگی ئادار بۆ هەرێمی کوردستان کردووە؛ ئەمەش واتە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت پێش جەژن مووچەی مانگی سێ دابەش بکات.
سەرۆکوەزیران بارزانی لە لێدوانەکەیدا گوتی "لە ماوەی ڕابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاووڵاتیانی هەرێم نائومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم".
ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەلایەن نێردە دیپلۆماسییەکانەوە پێشوازی لێکرا، ئەوان جارێکی دیکە دەرفەتیان بۆ ڕەخسا و داوایان لە هەردوو حکومەتەکان کرد بگەنە خاڵی هاوبەش و دڵنیابن لەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لە مافی مووچەکانیان بێبەش نەبن.
ڕۆژی پێنجشەممە لە لێدوانێکدا بۆ زە نیو ڕیجن، کۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر ڕایگەیاند "ئێمە پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئەو چارەسەرە دەکەین کە بەهۆیەوە دەتوانرێت مووچەی مانگی ئادار بدرێت. ئەوە هاندەرە بۆ بینینی پێشڤەچوون لە چارەسەرکردنی کێشە درێژخایەنەکان و سوودی دیالۆگی بەردەوامی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و بەغدا نیشان دەدات."
هەروەها ئەوەشی تێدا هاتووە کە "ئێمە داوا لە هەردوو لایەن دەکەین بەردەوام بن لە دیالۆگ و هاوئاهەنگی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام بۆ کێشەی پێدانی مووچە و ئالنگارییەکانی دیکە."
بە هەمانشێوە تۆماس سێیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، لە پەیامێکدا پێشوازیی لە ڕێککەوتنەکە کرد.
بۆ چەندین ساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران پشتی بە هەناردەکردنی نەوت دەبەست، بەڵام ڕاگرتنی هەناردەی نەوت و ڕێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە بودجە، پاڵیان بە حکومەتی هەرێمەوە نا تا ڕێکاری سکهەڵگوشین بگرێتە بەر کە زۆرجاریش نەیدەتوانی سەربەخۆیانە مووچەی فەرمانبەرانی دابین بکات.
لە ئاداری 2023 هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هێڵی بۆریی جەیهانی تورکییەوە وەستا، ئەمەش دوای ئەوەی کە ئەنقەرە کەیسێکی دادگای لە بەرامبەر بەغدا لە دادگایەکی یەکلاکەرەوە لە پاریس دۆڕاند. دۆسیەکە ئەنقەرەی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنێکی ساڵی 1973 تۆمەتبار کرد بەوەی ڕێگەی داوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەی سەربەخۆ لە بەغدا نەوت هەناردە بکات.
بڕیارەکەی دادگا فەرمانی بە ئەنقەرە کرد بە پێدانی بڕی 1.5 ملیار دۆلار بە بەغدا وەک قەرەبووی پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە، بەڵام تورکیا بە ڕاگرتنی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆرییە نەوتییەکانیەوە وەڵامی دایەوە.
پێشتر هەرێمی کوردستان ڕۆژانە لە ڕێگەی بۆریی نەوتی جەیهانەوە کەمتر لە نیو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد، 75 هەزار بەرمیلیشی لە کێڵگەکانی کەرکووکەوە بوو کە لەژێر کۆنترۆڵی فیدراڵیدان، بەڵام ساڵێک ڕاگرتنی هەناردە زیانێکی گەورەی ئابووری بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو کۆمپانیا بیانییانە گەیاند کە لە هەرێم کار دەکەن.
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین شاندی بۆ بەغدا ناردووە تا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران بکات، بەڵام بەهۆی وەستانی هەناردەی نەوتەوە، چاوەڕوانییەکان بەدینەهاتن، تا گەیشتە ئەمڕۆ.
ئەوە تەنیا پرسی نەوت نەبوو کە وای کردبوو هەردوولا نەگەنە ڕێککەوتن، بەڵکو گوشارە سیاسییەکان دانوستانەکانیان تووشی چەقبەستوویی کردبوو، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندجارێک لە بۆنە جیاوازەکاندا ئەوەی دووبارە دەکردەوە کە لەسەر ڕادەستکردنی نەوت بە بەغدا لە بەرامبەر پێدانی مووچە ڕازی بووە، بەڵام وەڵامێکی ئەوتۆی پێنەدەگەیشت.
سەرچاوە – زە نیو ڕیجن The New Region
وەرگێڕانی: هۆشەنگ دارا
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
37 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لێگەڕێن خەڵکی ناوەڕاست و باشوور بێنە کوردستان و لێرە سەرژمێر بکرێن
17 تشرینی دووەم
هاتنهوهی ترهمپ؛ كۆتایی ههژموونی ئێران له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
14 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
10 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
7 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟
3 تشرینی دووەم
سهرژمێری دانیشتووان و كاریگهرییهكانی لهسهر سنووری ماددەی 140
2 تشرینی دووەم
سەرژمێری و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا
2 تشرینی دووەم
بچووکبوونەوەی پەرلەمان لە سەردەمی میدیا و سۆشیاڵ میدیا
31 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 37 خولەک لەمەوپێش
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
- بیروڕا
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
- بیروڕا
- 10 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
- بیروڕا
- 7 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟