سەرۆکوەزیران بارزانی
نەیارەکانی مەسرور بارزانی بە دەنگی بەرز دەڵێن، گوایە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دژی یەکڕیزیی لایەنەکانە و هیچ هەوڵێک نادات بۆ نزیکبوونەوەیان، بەڵام هیچ لایەکیان ڕوونی ناکەنەوە کام یەکڕیزی و لەسەر چ بنەمایەک.
لە چوار ساڵی ڕابردوودا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بەرنامە ویستوویەتی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات و هیچکات یەکڕیزیی و هاوبەشیی لایەنەکانی ڕەتنەکردووەتەوە، بەڵام مەسرور بارزانی جیاوازە، دیدگای هەیە بۆ داهاتووی کوردستان و دەیەوێ بزانێ یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی لەسەر چ بنەمایەک بێت و لەپێناو چ ئامانجێکی نیشتمانی.
زۆر ئاسان بوو بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەو لایەنانەی ئێستا وەک نەیاری شەخسی ئەو خۆیان نمایش دەکەن ڕازی بکات، چونکە ئەوەی لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا لەو لایەنانەوە لە سەرۆکوەزیران داواکراوە، بەرنامەی نەتەوەیی نەبووە لە نەخشەڕێگەی نیشتمانی، بەڵکو داواکانیان یان گرێبەستی بازرگانی بووە یان داواکردنی پارە. کاتێک سەرۆکوەزیران بە داواکانیان ڕازی نەبووە، بێگومان ئەوانیش زیاتر بوونەتە نەیار.
لای سەرۆکوەزیران ئەگەر یەکڕیزیی لەسەر ئەم بنەمایانەی خوارەوە بێت، ئەوا هەرگیز سازش ناکات:
- بێدەنگبوون بەرامبەر بردنی داهاتی خەڵک.
- سەرانەسەندن و بردنی پارەی وڵات بۆ قومار.
- پێدانی گرێبەستی بازرگانی بە ڕێگەی نایاسایی.
- بەخشینەوەی ژێربەژێری سامانی خەڵک بۆ لایەنی بەناو ئۆپۆزیسیۆن.
- ڕێگەخۆشکردن بۆ لاوازکردنی قەوارەی دەستووری و یاسایی هەرێمی کوردستان و دەستتێکەڵکردن لەگەڵ دوژمنان بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجەیان.
لە دیدگای سەرۆکوەزیران بارزانیدا نییە موجامەلەی لایەنەکان لە ڕێگەی بەخشینەوەی سامانی وڵاتەوە بەدەستبهێنێ، بۆیە لەم چوار ساڵەدا موجامەلەی لایەنەکانی نەکردووە و ویستوویەتی چارەسەری ڕیشەیی بدۆزێتەوە بۆ کێشەکان، نەک چارەسەری کاتی. موجامەلەنەکردنیش واتە ڕازی نەبوون بە دزینی پارەی نەخۆشانی شێرپەنجە و پارەی کەسوکاری شەهیدان. هەروەها ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی و سەرانەوەرگرتن و ڕووتکردنەوەی سەرمایەداران و دەربەدەرکردنیان.
سەرۆکوەزیران بارزانی ئامادەیە لەپێناو یەکڕیزیی لایەنەکان نەرمی بنوێنێت، لە زۆر بواریشدا ئەم کارەی کردووە و زیاتر لەوەی پێداون کە مافی خۆیان بووە و هەمیشە قوربانی بە خۆی و حیزبەکەی خۆی داوە، بەڵام بابەتێک پەیوەندی بە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و سامانی خەڵکەوە هەبێت، بێگومان سەرۆکوەزیران ماف ناداتە خۆی نەرمی بنوێنێت.
مەرجی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ یەکڕیزیی زۆر سادەیە: کوردایەتی پێش حیزبایەتی. ئەگەر یەکڕیزیی لە کوردستان لەسەر بنەمای پێشخستن و بەهێزکردنی هەرێمی کوردستانە، ئەوا مەسرور بارزانی بە هەموو توانایەکییەوە لەگەڵیدایە و سازشی گەورەی بۆ دەکات.
ڕوونتر: لە ساڵێکدا 700 ملیۆن دۆلار لە داهاتی سلێمانی براوەتە دەرەوە، لە جیاتی ئەوەی بۆ خزمەتی دانیشتووانەکەی خەرج بکرێ. ئایا خەڵک پێیان باشە سەرۆکوەزیران لە بەرامبەر ئەم جۆرە کارانە نەرمی بنوێنێت بۆ ئەوەی بڵێن لەگەڵ یەکڕیزییە؟ ئەگەر یەکڕیزیی لەسەر داواکاریی حیزبی و گیرفانپڕکردن و بیرنەکردنەوەیە لە داهاتووی کوردستان، ئەوە لە دیدگای مەسرور بارزانیدا ئەو یەکڕیزییە نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
سەرۆک بارزانی وەک باوک و خەمخۆر هۆشداری دا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
21 تشرینی دووەم
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
20 تشرینی دووەم
لێگەڕێن خەڵکی ناوەڕاست و باشوور بێنە کوردستان و لێرە سەرژمێر بکرێن
17 تشرینی دووەم
هاتنهوهی ترهمپ؛ كۆتایی ههژموونی ئێران له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
14 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
10 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
7 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟
3 تشرینی دووەم
سهرژمێری دانیشتووان و كاریگهرییهكانی لهسهر سنووری ماددەی 140
2 تشرینی دووەم
سەرژمێری و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا
2 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی وەک باوک و خەمخۆر هۆشداری دا
- بیروڕا
- 21 تشرینی دووەم
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
- بیروڕا
- 20 تشرینی دووەم
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
- بیروڕا
- 10 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا