ئێمە پێتان دەڵێین: بۆچى ویستیان هەولێر بسووتێنن؟
- بیروڕا
- 2 تشرینی یەکەم
د.ئەرشەد شوانی
بەڕێوەبەری بەشی ئینتەیک لە ئاڤا میدیا
ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان دانپێدانانی تاوانبارانى زنجیرە ئاگرکەوتنەوەکانى بازاڕەکانى هەولێر و کەرکووک و دهۆکى بڵاو کردەوە کە لە هاوینى ئەمساڵ ڕوویان دا.
بەپێى بڵاوکراوەکەى ئەنجوومەنى ئاسایش، پلانداڕێژەرانى ئەو تاوانانە باندێکى ڕێکخراوى پەکەکە بوون و لە ڕێگەى چەند ئەندامێکى سەر بە یەکێتیى نیشتیمانى کارەکەیان جێبەجێ کردووە .
هاوینى ئەمساڵ زنجیرەیەک ڕووداوى یەک لەدواى یەکى ئاگرکەوتنەوە لە چەند بازاڕێکى بەناوبانگى چەند شارێکى هەرێمى کوردستان و کەرکووک کەوتەوە، دووبارەبوونەوەى ڕووداوەکان گومانى ئەوەى دروست کرد ڕووداوى ئاسایی نەبن و دەستێکى لەپشتەوە بێت.
دوای لێکۆڵینەوەیەکى چڕوپڕى هاوبەش لەنێوان هەردوو دەزگاى هەواڵگریى عێراق و هەرێمى کوردستان ئەنجامدەرانى تاوانەکە ئاشکرابوون و دەرکەوت باندێکى سەر بە پەکەکە پلانەکەیان داڕشتووە و چەند ئەندامێکى سەربە یەکێتیش جێبەجێیان کردووە.
ئەوەى جێی سەرنجە تاوەکو ئێستا نە پارتى کرێکارانى کوردستان و نە یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان بەفەرمى هەڵوێستى خۆیان سەبارەت بەو ڕووداوانە نەخستووەتەڕوو بەتایبەت کە دەزگاى هەواڵگرى عێراق لە مانگى پێنجى ئەمساڵ بەفەرمی پەنجەى تۆمەتباریى بۆ هەردوولا راکێشا.
پەلاماردانى بازاڕ و سووتاندنى و زیانگەیاندن بە ئارامى و ئاسایشى شارەکان، بەدوور نییە لە شێوەى سیاسەتى ڕێکخراوەیی پارتى کرێکارانى کوردستان، بەڵکو ئەو پارتە باوەڕى بە تێکدانى ئاسایشى گشتى و ڕفاندنى منداڵ و تێکدانى شیرازەى خێزان هەیە لەپێناو بەدیهێنانى ئامانجەکانى، ئەو ڕێکخراوە لە ساڵى نەوەدەکان یەکەم هێزى جیهان و ناوچەکە بوو دژى هەرێمى تازە دروستبووى کورستان جەنگى ڕاگەیاند.
ئەوەى جێى سەرنجە تێوەگلانى چەند ئەندامێکى یەکێتىی نیشتیمانیى کوردستانە لەم تاوانە، کە زیانى گەورەى لە کاسبکارانى کوردستان دا، بەتایبەت لە هەردوو بازاڕى قەیسەرى و لەنگەى هەولێر.
زیانەکانى سووتاندنى بازاڕى دێرینى قەیسەرى و لەنگەى هەولێر بە ملیارەها دۆلار دەخەمڵێنرێت، ئامانج لێى داڕووخاندنى کۆى دۆخى بازرگانى بوو لە هەولێرى پایتەخت کە ئەگەر خۆڕاگریى خەڵکەکەى و بەدەمەوەچوونى خێرای حکومەت نەبووایە ئەو تاوانە لێدانێکى گەورەى لە ژێرخانى بازرگانیى کوردستان و سەقامگیریى هەولێر دەدا، بەڵام زوو بەدەمەوەچوونى سەرۆکوەزیران بارزانى بۆ دۆسیەکە و دڵنیاکردنەوەى بازرگانان دۆخەکەى ئارام کردەوە و پلانەکەى لە سنوورێکدا ڕاگرت.
بە شرۆڤەى ئێمە ئەم هەڵمەتى زنجیرە سووتاندنانە یەک لە دواى یەکە هەروا کارێکى تێکدەرانەى سادە نەبووە، بەڵکو ستراتیژێکى زۆر گەورەى لەپشتەوە بووە، ئەویش دروستکردنى پشێوییەکى گەورە بوو لە بازاڕى هەولێردا، هەر بۆیە بوونى دوو پارتى سیاسیى گەورە لەپشت ئەم کارەوە بە سروشتى دەبینرێت و بەشێکە لەو دوژمنایەتییەى چاوى بە پێشکەوتنەکانى هەولێر هەڵنایەت و دەیەوێ کۆتایی پێ بێنێت.
بەڵگەش بۆ ئەم لێکدانەوەیە بوونى چەندین پلانى دیکە بوو لە هەمان ساتدا دژ بە پایتەخت، ئەوەبوو هەر لە سەروبەندى ئەو ڕووداوانەدا بەدرۆن هێرشکرایە سەر هەولێر، هەر لەو کاتانەشدا بوو دژایەتى هەموو هەوڵە دیپلۆماسییەکانی سەرۆکوەزیران بارزانى دەکرا بۆ ڕێکخستنەوەى پەیوەندىی هەرێمی کوردستان و عێراق، کۆکردنەوەى داهاتى ناوخۆ و چارەسەرکردنى کێشەى مووچە و بودجە.
هۆشیاریی سیاسی ئەوەمان لێ دەخوازێ هەموو ئەم ڕووداوانە بەیەکەوە ببەستینەوە و وێنە گەورەکەى لێدروست بکەین، ئەوکات تێدەگەین چ پلانێک لە دژى ئارامى و پێشکەوتنى هەولێر بەڕێوەدەبرێت و بە دوایین دروشمى یەکێتى: "كۆتایی پێدەهێنن"، مۆرکراوە.
ئێستا ئەوەى چاوەڕێ دەکرێت، ڕوونکردنەوەى فەرمى هەردوو لایەنى پارتى کرێکارانى کوردستان و یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستانە سەبارەت بەو تۆمەتانەى ئاراستەیان کراوە، ئایا هەڵوێستیان سەبارەت بەم تاوانە چییە؟
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
پاڵپشتیکردنی سوورییەکان لەبوونیادنانی دیموکراسییان ئەرکە
19 کانوونی یەکەم
گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و گەڕێكی نوێی پێكهێنانی كابینەی نوێ
17 کانوونی یەکەم
گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و گەڕێكی نوێی پێكهێنانی كابینەی نوێ
17 کانوونی یەکەم
تووندوتیژیی میدیایی
16 کانوونی یەکەم
كەوتنی بەشار ئەسەد و ئومێدێك بۆ ئاگربەست لە غەززە
15 کانوونی یەکەم
چی دەسەڵاتەكان دەهێڵێتەوە؟
11 کانوونی یەکەم
سووریا؛ دەرگەھێ جەھنەمێ یان شاما شەریف؟
11 کانوونی یەکەم
کەوتنی ئەسەد و شەوی چارەنووسی دیمەشقییەکان
11 کانوونی یەکەم
گەڕێکی نوێی جەنگی جیهانیی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
10 کانوونی یەکەم
شەڕی حەلەب و کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی ستەمکارانە لە سووریا
9 کانوونی یەکەم
- بیروڕا
- 19 کانوونی یەکەم
پاڵپشتیکردنی سوورییەکان لەبوونیادنانی دیموکراسییان ئەرکە
- بیروڕا
- 17 کانوونی یەکەم
گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و گەڕێكی نوێی پێكهێنانی كابینەی نوێ
- بیروڕا
- 17 کانوونی یەکەم
گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و گەڕێكی نوێی پێكهێنانی كابینەی نوێ
- بیروڕا
- 16 کانوونی یەکەم
تووندوتیژیی میدیایی
- بیروڕا
- 15 کانوونی یەکەم
كەوتنی بەشار ئەسەد و ئومێدێك بۆ ئاگربەست لە غەززە
- بیروڕا
- 11 کانوونی یەکەم
چی دەسەڵاتەكان دەهێڵێتەوە؟