گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
خاکی پیرۆزی کوردستان لانکەی دێرینترین شارستانییەتە.
دوور لەناوچەگەری و شارچیەتی و شێوەزارگەریی، دەمەوێت وەڵامی ئەو پرسیارە بەکوردی و بەکورتی بدەمەوە، کە دەربارەی هەورامان لە من کراوە، وەک پارچەیەکی ئاڵتونی لەسەر زەوی خاکی پیرۆزی کوردستان.
ئێوە چیتان هەیە؟
هەورامان وەک ناوچەیەکی گرنگ و فراوانی کوردستانی گەورە، لەسەر بنەمای شوێنەوارە مێژوییەکان، یەکێکە لە دێرینترین پارچەکانی کوردستان، بەدڵنیاییەوە هەرشوێنێکیش دێرین بوو خاوەنی کۆمەڵێک کولتوور و فەرهەنگ و شارستانییەتی تایبەت بەخۆیەتی.
وێنەتاشراوەکانی سەر دیواری ئەشکەوت لە هەورامان پێمان دەڵێن 15000 هەزار ساڵ پێش ئێستا خەڵک لە هەورامان ژیاوە، سەرەتا مرۆڤ بۆ ئەوەی بتوانێت شارستانییەت بنیاتبنێت دەبێت نیشتەجێببێت، هەورامییەکان خاوەنی ڕەسەنترین بیناسازی ناوچەیین، هەڵقوڵاوی سروشتی چیاکانی کوردستانن، ئەو بیناسازییەی ئێستا لە هەورامان هەیە، مێژووەکەی بۆ شەش هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بیناسازییەکی ئەوەندە دڵگیر و تەندروست و ژینگەدۆست و تەمەندرێژە، تازەبەتازە لە بەشێکی زۆری شارەکانی دیکەی کوردستان، هاوشێوەی بیناسازییەکەی هەورامان بە بەردی ناوچەی هەورامان ڤێللا و خانوو و دەروازەی شار دروست دەکرێت.
پێداویستییەکانی ژیان وەک جلوبەرگ و کەرەستەکانی ناوماڵ، لەمێژساڵە لە هەورامان خۆیان بەدەستی خۆیان ناسکترین جۆری قاپ و کەوچک و سەلـلە و تەنانەت شانەی سەریشیان دروستکردووە، چونکە هەورامییەکان سەلیقە جوان و پاکوخاوێن بوون. لە بەشێک لە خاکی پیرۆزی کوردستان هێشتا گەرماوەکان گشتیی بوون و تەوالێت نەبووە لە ماڵەکاندا، بەڵام لە هەورامان بیر لەوەکراوەتەوە، پرچی سەری کیژۆڵانی هەورامی بە شانەی لەدار دروستکراوی دارگوێز داهێنراون، تاپرچیان شانەبکەن و بۆنی خۆشبێت و بەهێزبێت، تازەبەتازە خەڵک توێکڵی ئەو گوێزەی هەورامییەکان دەیخۆن، دەیکڕن و تێکەڵ بەخەنەی هیندستانی دەکەن، تاپرچیان ڕەنگینتر و بۆنخۆشتربێت، با لە کاسەی دۆ و چنگڵەی[ وەک قاپێکی گەورە وایە کە لە دار دروست دەکرێت و لەکاتی چنینەوەی هەنجیر هەنجیرەکەی تیادا هەڵدەگیرێت] هەنجیر و زەمبیلەی ترێ و دیمەکی[ دیمەکی دارێکی گەورەیە لە هەورامان بۆ بەهێزکردنی دیواری ماڵان بەکاردەهێنرێت] دیوار و پەنجەری ڕەنگاو ڕەنگ گەڕێین، یەکێک لەوشتانەی کە ئێستەش لە هەورامان ماوەتەوە، دروستکردنی فەرەنجییە، من ناڵێم هەورامییەکان داهێنەری فەرەنجین[ کوڵەباڵ]، بەڵام لە هەورامان دروستدەکرێت، هەورامییەکان دروستی دەکەن، لە هەورامان ماوەتەوە و هەورامییەکان بەزۆری لەبەریدەکەن کە وەک ڕەمزی هەورامییەکان دەناسرێت، بەپێی بەڵگە شوێنەوارییەکان، مادەکان داهێنەری بوون، جا یان مادەکان هەورامی بوون یان هەورامییەکان مادن، فەرنجی لای من بەرگێکی سەربازیی سەربازانی مادە، وەک ئاڵای پیرۆزی ئێستەی کوردستانە، هەرکەس ڕقی لە فەرەنجی بێت بەدڵنیاییەوە ڕقیشی لە ئاڵای کوردستانە، هەرکەسیش ڕقی لە ئاڵای کوردستان بێت کورد نییە.
دۆزینەوەی کۆنترین جۆری دەستنووس لە هەورامان نیشانەی خوێندەواربوون و ئاستی بەرزی ڕۆشنفکری ناوچەکەیە، زۆر دوور نەڕۆین ساڵی 1820 کە 'ڕیچ' گەڕیدەی ئینگلیزی دەچێتە شاری سنە تابلۆیەکی سەربازانی هەورامی دەنەخشێنێت، چەندە کەشخەن، ڕێکپۆش، شیکپۆش، لە پێلاوی پێیانەوە تا کڵاوی سەریان، تابلۆکە دیارە و خۆی دەدوێت، هەورامانێک کە مێژووەکەی بریتی بوبێت لە داهێنان و خۆژیان و باخداری و ژینگەدۆستی و ڕەسەنایەتی، لە بەرگ و زمان و کلتورو خواردن، بەدڵنیاییەوە، دەبێت هەروابێت ئێستە لە هەورامان خاوەنی پاکوخاوێنترین ژینگەین، خاوەنی کەمترین توندوتیژین دژی مرۆڤ، جا پیاوبێت یان ژن، خاوەنی زۆرترین خوێندەواری پسپۆڕی جیاوازین، تەنها شارەدێیەکی وەک تەوێڵە بە ئەندازەی شارێکی گەورە پزیشکی هەیە، گوندێکی بچووکی وەک ئەحمەدئاوا ژمارەی دەرچوانی زانکۆ و مامۆستاکانی زۆر زیاترن لە ژمارەی ماڵەکانی، خوداپەرستی لەدێرین زەمانەوە لە هەورامان ڕەگی قوڵی داکوتیوە، چلەخانە و جەمخانەی یارانی ئەهلی حەق و دینی یاری خانەقاکانی ئەهلی تەریقەت، کە ڕۆژگارێک گرنگترین ناوەندی زانستی کوردستانی مەزن بوون، گەواهیدەر و یادگاری زێڕینی ئەم پارچەیەی کوردستانن، شۆڕشگێڕێکی وەک مەحمود خانی دزڵی، ڕزگارکەری شاری سلێمانی لە دەسەڵاتی ئینگلیز، هاوڕێی بەوەفای مەلیکی کوردستان، پیاوەمەزنەکەی نێو مێژووی کوردستان، مەڕوحم شێخ مەحمودی حەفید، هەزار ڕەحمەت لە ڕوحی بەرزەفڕی، نمونەی غیرەت و ئازایەتی هەورامییەکانە، بۆ کاتی تەنگانە و قبوڵنەکردنی زوڵم.
بەڵێ، ئەمە وەڵامێکی کورتی پرسیارەکەیە، هەورامان چی هەیە؟
نوێترین بیروڕا
ئایندەی سووریا و چارەنووسی گرووپە جیهادییەكان
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دیموكراسی له ههرێمی كوردستان.. نموونهیهک بۆ سووریای نوێ
25 کانوونی یەکەم
کونتێکستا پڕاگماتیزمێ چییە و بوچی سیاسەتەکا پراگماتیزمی بو هەرێما کوردستانێ یا گرنگە؟
21 کانوونی یەکەم
پاڵپشتیکردنی سوورییەکان لەبوونیادنانی دیموکراسییان ئەرکە
19 کانوونی یەکەم
گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و گەڕێكی نوێی پێكهێنانی كابینەی نوێ
17 کانوونی یەکەم
گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و گەڕێكی نوێی پێكهێنانی كابینەی نوێ
17 کانوونی یەکەم
تووندوتیژیی میدیایی
16 کانوونی یەکەم
كەوتنی بەشار ئەسەد و ئومێدێك بۆ ئاگربەست لە غەززە
15 کانوونی یەکەم
چی دەسەڵاتەكان دەهێڵێتەوە؟
11 کانوونی یەکەم
سووریا؛ دەرگەھێ جەھنەمێ یان شاما شەریف؟
11 کانوونی یەکەم
- بیروڕا
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایندەی سووریا و چارەنووسی گرووپە جیهادییەكان
- بیروڕا
- 25 کانوونی یەکەم
دیموكراسی له ههرێمی كوردستان.. نموونهیهک بۆ سووریای نوێ
- بیروڕا
- 19 کانوونی یەکەم
پاڵپشتیکردنی سوورییەکان لەبوونیادنانی دیموکراسییان ئەرکە
- بیروڕا
- 17 کانوونی یەکەم
گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و گەڕێكی نوێی پێكهێنانی كابینەی نوێ
- بیروڕا
- 17 کانوونی یەکەم
گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و گەڕێكی نوێی پێكهێنانی كابینەی نوێ