ئاڤا نیوز
دوای 16 ڕۆژ لە ونبوونی، ئەمڕۆ تەرمی منداڵە ونبووەکەی هەولێر دۆزرایەوە، بەڵام تائێستا دەرنەهێراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 07-07-2024 لە هاوینە هەواری بێخاڵ لە سنووری قەزای ڕواندز منداڵێکی دوو ساڵان بە ناوی "دارین گەیلان" کە دانیشتووی شاری هەولێرە، لە سەرچاوەی ئاوی بێخاڵ کەوتە نێو ئاوەوە.
لێدوانی فەرمی: کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەڕی بەرگریی شارستانیی سۆران بە هاوار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا نیوزی گوت: "دوای 16 ڕۆژ گەڕان ئەمڕۆ سێشەممە 23-7-2024، تیمەکانی بەرگریی شارستانی تەرمی منداڵە دوو ساڵانەکەیان لە ئاوی بێخاڵ دۆزییەوە".
زانیاریی زیاتر: تەرمی مناڵەکە لە خەڵەندی ڕوواندز لەنێو ڕووبار بینراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەرنەهێنراوە و دەگوترێت تاوەکو تیمەکان گەیشتوون دیسان ئاو بردوویەتی، تیمەکانیش سەرقاڵی گەڕان و بەدواداچوونن بۆ دووبارە دۆزینەوە و دەرهێنانی.
ئەمەش بزانە: جگە لەم منداڵە، چارەنووسی منداڵێکی دیکەش لە سنووری سۆران نادیارە و 45 ڕۆژە ون بووە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق نیازپاکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ڕادەگەیێنێت
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کرماشان سەدان هێکتار زەوی بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەسووتێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا مووچە و بودجە و پرسە هەڵپەسێردراوەکان تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران جارێکی دیکە ئاوی زێی بچووک دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەركردە دێرینەکانی یەكێتی بەرەیەک لەدژی یەكێتیی نوێ دروست دەكەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا مۆڵەتی مافی مانەوەی بەهزاد خوسرەوی بڵاو دەکاتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک نووسەر و ڕووناکبیر نیگەرانیی خۆیان لە ڕووداوەکانی سلێمانی دەردەبڕن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنێکی نامۆ لە مووسڵ دەکەوێتە خوارەوە
7 ئەیلوول
خراپ بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد 10 تریلیۆن دۆلار زیان بە جیهان دەگەیێنێت
6 ئەیلوول
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران جارێکی دیکە ئاوی زێی بچووک دەگرێتەوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی لە سنووری سلێمانی دەست بەسەر 64 باڵەخانەی حکومیدا دەگرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی فەرەنسا دەکات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
زەوی دەدرێتە ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک قوتابی زانکۆی سەڵاحەددین مۆڵەتی ئەکادیمییان لە ئوردن وەرگرت