لیژنەیەکی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات

شەیری بکە لە:
لیژنەیەکی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات

دیمەنێکی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری

ئاڤا نیوز 


بڕیارە لیژنەیەکی پەرلەمانی عێراق، سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بکات و لەگەڵ دووکاندارەکانی ئەو بازاڕە کۆببێتەوە.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2-7-2024 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لێکۆڵینەوەی هەردوو لیژنەی ئەمنیی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی بکەرانی سووتانی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیان ڕاگەیاند، دەرکەوت لەلایەن پەکەکەوە ڕاهێنانیان پێکرابوو.


لێدوانی فەرمی: د.سەباح سوبحی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆکی ئەو لیژنەیەی سەردانی هەولێر دەکات بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ماددەی شەش لە یاسای بودجە، بۆ هەموو ڕووداوێکی لەناکاو بوودجە تەرخانکراوە، ئەوەی لەبازاڕی قەیسەریی هەولێر ڕوویدا کاری تیرۆریستی بووە، بۆیە پێویستە عێراق پابەند بێت بە قەرەبووی ئەو دووکاندارانە.


زانیاریی زیاتر: ئەو لیژنەیە هەموو فراکسیۆنە کوردییەکانی تێدایە و هەفتەی داهاتوو دێنە هەولێر، سەرەتا لەگەڵ کاسبکارانی بازاڕەکە و دواتر لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر کۆدەبنەوە.


باکگراوند: شەوی 5-5-2024 ئاگر لە بازاڕی قەیسەريی هەولێر کەوتەوە، بە هۆیەوە 227 دووکان و حەوت کۆگا سووتان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان