کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا چارەسەر کرا

شەیری بکە لە:
کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا چارەسەر کرا

دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


دوای سەردانکردنی لیژنەی چاودێری دارایی عێراق بۆ وەزارەتی کارەبای هەرێمی كوردستان، کێشەی مووچەی ئەو وەزارەتە چارەسەر کراوە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق پارەیان بۆ خەرج  دەکات.


وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی لەسەر لیستی وەزارەتی کارەبا هەبوو، لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان پارەی بۆ خەرج نەکردن.


زانیاریی بەدەستهاتوو: گرفتەکە پەیوەندی بە دوو هەزار و 676  پۆلیسی کارەباوە هەبوو، تێچووی مووچەی مانگێکیان سێ ملیار و 435 ملیۆن دینارە، بەر لە مانگی شەش گواسراونەتەوە سەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ و مووچەی مانگی شەشیان وەرگرتووە، دوای وردبینی لیژنەی چاودێری هیچ گرفتێکی لە مووچەی وەزارەتی کارەبا نەماوە.


لێدوانی فەرمی: چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق پارە بۆ مووچەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت." ئەمە لەکاتێکدایە لە پێنجشەممەی ڕابردووەوە بڕیار بوو پارەیان بۆ بنێردرێت بەڵام تاوەکو ئێستا خەرج نەکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: