لە سۆران دوو کەس بە تۆمەتی کردنەوەی چەند ئاگرێک دەستگیرکران

شەیری بکە لە:
لە سۆران دوو کەس بە تۆمەتی کردنەوەی چەند ئاگرێک دەستگیرکران

وێنەی دوو تۆمەتبارەکە

ئاڤا نیوز 


بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی کردنەوەی چەند ئاگرێک دەستگیرکران.


وێنە گەورەکە: لە 21-7-2024، کاتژمێر 20:00ی شەو چەند ڕووداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە سنووری قەزای ڕواندز ڕوویانداو دەستبەجێ پۆلیسی سۆران دەستیانکرد بە لێکۆڵینەو و بەدواداچوون توانیان دوو کەس دەستگیربکەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: دوای بەدواداچوون و لێکۆلینەوەیەکی وورد توانرا لەماوەی چەند کاتژمێرێک تۆمەتباران دەستنیشان بکرێن و دەستگیر بکرێن، دوو تۆمەتبار بوون لە گوتەکانیان دانیان نا بە تاوانەکەدا.


زانیاریی زیاتر: لە چەند شوێنێکی جیاواز ئاگریان کردووەتەوە و لە سەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ڕواندز بەپێی ماددە 480 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان