لە بەریتانیا توندووتیژی دژ بە ژنان زیادیکردووە

شەیری بکە لە:
لە بەریتانیا توندووتیژی دژ بە ژنان زیادیکردووە

ژنان دژ بە تووندوتیژی ژنان خۆپیشاندان دەکەن

ئاڤا نیوز


تووندوتیژی دژ بە ژنان و کچان لە هەرێمەکانی ئینگلاندا و وێڵز لە بەریتانیا زیادیان کردووە. 


وێنە گەورەکە: بە گوێرەی ڕاپۆرتە نوێیەکانی دامەزراوە ئەمنییەکانی بەریتانیا دۆخەکە بە جۆرێکە کە بە "دۆخی لەناکاوی نیشتمانی" ناودەبرێت، جیا لەمە هەراسانکردن و دەستدرێژییە سێکسییەکان بۆ سەر منداڵان چەند هێندە بووە.


ژمارەکان وا دەڵێن: ڕۆژانە نزیکەی سێ هەزار تووندوتیژی دژ بە ژنان تۆمار دەکرێن.
ساڵانە لە هەر 12 ژنێک یەکێکیان دەبێتە قوربانی.
تەنیا لە ساڵی 2022-2023ـدا زیاتر لە یەک ملیۆن تووندوتیژی تۆمار کراون.
ساڵانە 2.3 ملیۆن کەس لە تاوانەکانی تووندوتیژی دژ بە ژنانەوە تێوە دەگلێن.
تووندوتیژی بە بەراورد بە ساڵی 2018-2019 بە ڕێژەی 37٪ زیادی کردووە.
دەستدرێژی و خراپکەڵوەرگرتنی سێکسی لە منداڵان لە نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2022 بە ڕێژەی 435٪ زیادی کردووە. 


زانیاریی زیاتر: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ڕا‌هێنان بە 4500 ئەفسەری نوێ بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی دەستدرێژیکردن و مامەڵەی خراپی سێکسی کراوە. لە ساڵێکدا سزادان بە تاوانی دەستدرێژیی سێکسی بە ڕێژەی 38٪ زیادی کردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان