لە شەش مانگدا 89٪ ی دۆلاری بانکی ناوەندیی عێراق چووەتە دەرەوە

شەیری بکە لە:
لە شەش مانگدا 89٪ ی دۆلاری بانکی ناوەندیی عێراق چووەتە دەرەوە

دۆلاری ئەمریکی- وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 26 ملیار دۆلاری فرۆشتووە، بەڵام 89% ی چووەتە دەرەوە.


وێنە گەورەکە: بانکی ناوەندیی عێراق، 26 ملیار و 539 ملیۆن و 598 هەزار و 281 دۆلاری لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا خستووەتەڕوو. لەو بڕەش 24 ملیار و 105 ملیۆن و 770 هەزار و 121 دۆلار، وەک حەواڵەی دەرەکی چووەتە دەرەوەی عێراق. کە ئەم بڕەش 89٪ـی کۆی فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراقی پێکهێناوە. 


هۆکارە زانراوەکان: عێراق وڵاتێکی هاوردەکارە زۆرینەی پێداویستییەکانی لەدەرەوە هاوردە دەکات، بۆیە ئەو بڕە پارەیەی لە فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت جارێکی دیکە بۆ کڕینی کاڵا دەچێتە دەرەوەی وڵات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ