هەولێر و بەغدا لەبارەی خوێندنی باڵا ڕێککەوتنێک دەکەن

شەیری بکە لە:
هەولێر و بەغدا لەبارەی خوێندنی باڵا ڕێککەوتنێک دەکەن

ئاڤا نیوز


لەمەودوا زانکۆکانی هەرێمی  کوردستان و عێراق ڕێژەیەک لە کورسییەکانیان بۆ خوێندکارانی یەکتر دابین دەکەن، بەمەش گرفتی گواستنەوەی خوێندن لە نێوان زانکۆکان چارەسەر دەبێت.

وێنە گەورەکە: هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێککەوتنێک لەبارەی خوێندنی باڵا واژۆ دەکەن. بەپێی ڕێککەوتنەکە ڕێژەی 5%ی کورسییەکانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ قوتابییانی ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق و، 5%ی کورسییەکانی زانکۆکانی عێراق بۆ قوتابییانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا نیوز زانیویەتی ڕێککەوتنەکە دەخرێتە نێو سیستەمی خوێندنی هەردوو وەزارەت، بۆ ساڵی خوێندنی 2024 - 2025 جێبەجێ دەکرێت  و زانکۆ دانپێدانراوەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: د.خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندن باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا نیوزی گوت: "وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ڕەزامەندی داوە، بڕیارە شاندێکی ئێمە بچێتە بەغدا و شێوازی وەرگرتنی قوتابییان دیاری بکرێت".

خاڵی ئەرێنی: یەکێک لە سوودەکانی ڕێککەوتنەکە چارەسەرکردنی گرفتی گواستنەی خوێندنی قوتابییانە. پێشتر قوتابییان نەیاندەتوانی خوێندن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ زانکۆکانی عێراق بگوازنەوە و بەپێچەوانەشەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان