نزیکەی هەزار و 200 بەربژێر کێبڕکێی بەدەستهێنانی 100 کورسی دەکەن

شەیری بکە لە:
نزیکەی هەزار و 200 بەربژێر کێبڕکێی بەدەستهێنانی 100 کورسی دەکەن

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


سێ ڕۆژ ماوە بۆ وردبینی لە لیستی ناوی بەربژێران و بەربژێرانی سەربەخۆ لە کۆمیسیۆن، دوای تەواوبوونی پڕۆسەکە لیستەکان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت.


وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی کوردستان 139 لیست و بەربژێری سەربەخۆ تۆمارکراون، کە دوو هاوپەیمانی و 13 حیزب و 124 بەربژێری سەربەخۆ لەخۆ دەگرێت.


لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "هەزار و 197 بەربژێر بە سەرجەم لیست، هاوپەیمانی، بەربژێری سەربەخۆ و کۆتاکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسی پەرلەمان دەکەن".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆسەی ناردنی لیستەکان بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاکی بۆ وردبینی دوو هەفتە دەخایێنێت، دوای ئەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان