وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند ڕێنماییەک بۆ ساڵی نوێ بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند ڕێنماییەک بۆ ساڵی نوێ بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

ئاڤا نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی ژمارە پێنجی ساڵی 2024ـی ڕێنماییەکانی گواستنەوە و دابەزینی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 بڵاوکردەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین بۆ ئەو قوتابیانەی کە پێش ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە زانکۆ وەرگیراون لە 2024-07-15 دەست پێدەکات و لە 2024-08-31 کۆتایی دێت، مەرجە دەرچوونی فەرمانی زانکۆیی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزین له 2024-09-16 تێپەڕ نەکات.


زانیاریی زیاتر: ئەگەر بە هەر هۆکارێک دوای تێپەڕپوونی دوو هەفتە بەسەر دەستپێکردنی خوێندن لە هەر قۆناغێک مامەڵەی گواستنەوە یان دابەزین تەواو نەکرابێت ئەوا خوێندنی قوتابی بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 دوادەخرێت.


لە لایەکی دیکەوە: پێشتر وەزارەتەکە ڕایگەیاندبوو: ئەو قوتابیانەی بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024، لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون و نەیانتوانیوە پەیوەندی بە کۆلێژ و پەیمانگاکەیان بکەن، مافی گەڕانەوەیان بۆ هەمان شوێنی پێشوویان دەبێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ