زیاتر لە 60%ـی کارەکانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی تەواو بووە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، کارکردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامە و زیاتر لە 60%ـی کارەکانی تەواو کراوە.


وێنە گەورەکە: شەقامی 100 مەتری سلێمانی یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان‌، لە ساڵی 2020 سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی دانا و درێژییەکەی 146 كیلۆمەترە و بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت.


لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: بەشێکی شەقامی 100 مەتری سلێمانی قیرتاوکراوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 60%ـی کارەکانی تەواو بووە، کارکردن تێیدا بەباشێ بەڕێوەدەچێت.


لە لایەکی دیکەوە: کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە، باسی لەوە کردووە، شەقامەکە ئێستا 12 کیلۆمەتر قیرتاوکراوە و 12 کیلۆمەتری دیکەش ئامادەیە بۆ قیرتاوکردن، تا کۆتایی ئەمساڵ 25 کیلۆمەتری شەقامەکە قیرتاو دەکرێت.


بۆچی گرنگە: بە تەواوکردنی پرۆژەکە قەرەباڵغی شەقامەکانی سلێمانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە و کارئاسانی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان