ڕۆژنامەیەكی توركی: عێراق نێوبژیوانیی ئەردۆغان و ئەسەد ناكات

شەیری بکە لە:
ڕۆژنامەیەكی توركی: عێراق نێوبژیوانیی ئەردۆغان و ئەسەد ناكات

دیداری ئەسەد و ئەردۆغان لە حەلەب ساڵی 2011

ئاڤا نیوز 


ڕۆژنامەی "دەیلی سەباح"ی تورکی، وادە و شوێنی چاوەڕوانکراوی کۆبوونەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ بەشار ئەسەد، هاوتا سووریەکەی ئاشکرا دەکات.


وێنە گەورەکە:  پێشبینی دەکرێت یەکەمین دیداری ئەردۆغان و ئەسەد لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا لە مانگی ئاب بکرێت. ڤلادیمیر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا کەسی نێوەندگیر دەبێت.


گۆشەیەکی دیكە: پێشتر پێشنیاز کرابوو لە بەغدای پایتەختی عێراق کۆبوونەوەی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا بکرێت.


زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا نازانرێت، ئێران  یان لایەنەکانی دیکە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی چاوەڕوانکراو لە مۆسکۆ بانگهێشت دەکرێن یاخود نا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەردۆغان لە 11ی تەمموز ئەوەی ئاشکراکرد کە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕاسپێردراوە بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەشار ئەسەد، کە ڕەنگە لە وڵاتی سێیەم بکرێت، لای خۆیەوە ئەسەد ئامادەیی خۆی بۆ دیداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی هاوتا تورکیەکەی نیشاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان