بۆ وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا هەلی دامەزراندن ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
بۆ وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا هەلی دامەزراندن ڕاگەیێنرا

وێستگەی کارۆئاوی دووکان - وێنە

ئاڤا نیوز  


بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، وێستگەی کارۆئاوی دووکان پێویستی بە 22 کارمەند هەیە بەشێوەی گرێبەست دایاندەمەزرێنێت.


وێنە گەورەکە: قەزای دووکان لەساڵی 1959-ەوە خاوەن یەکێک لە گەورەترین بەنداوەکانی عێراقە، بەنداوەکە جگە لە سوودەکانی دیکەی کارەبای لێ بەرهەمدێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی فۆڕمێکی ئۆنڵاینی بڵاوکردووەتەوە بۆ دامەزراندنی 22 کەس بەشێوەی گرێبەست لە وێستگەی کارۆئاوی دووکان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەرجەکان ئەوەن هەموو ئەوانەی داواکاری پێشکەش دەکەن دەبێت لە ڕەگەزی نێر بن جگە لە کارگوزارێک کە هەردوو ڕەگەز دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە، نابێت ئەو کەسە لە حکومەت دامەزرابێت. مەرجی بڕوانامە بۆ ئەندازیاری میکانیک، ئای تی و کارەبا، بڕوانامەی دبلۆم و ئامادەیی پیشەیی بۆ میکانیک و کارەبا دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان