ئۆکراینا دەیەوێت چین کۆتایی بە شەڕی ڕووسیا بهێنێت

شەیری بکە لە:
ئۆکراینا دەیەوێت چین کۆتایی بە شەڕی ڕووسیا بهێنێت

ڤۆلۆدیمیر زێلێنیسکی سەرۆکی ئۆکراینا- وێنە:AFP

ئاڤا نیوز


وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا بۆ هەوڵێکی دیپلۆماسی بە ئامانجی ئەوەی کۆتایی بە شەڕی نێوان وڵاتەکەی و ڕووسیا بهێنرێت، سەردانی چینی کردووە.


وێنە گەورەکە: شاندی ئۆکراینی لە گفتوگۆکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی چین تاوتوێی ئەوە دەکات کە چین کاریگەریی لە سەر ڕووسیا دابنێت و بتوانێت لە وەستاندنی شەڕ ڕۆڵی هەبێت. 


زانیاریی زیاتر: چین بە هاوپەیمانێکی ستراتیژیی ڕووسیا دادەنرێت. لەوەتەی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرایناش دەستیپێکردووە، ئۆکراینا هەوڵیداوە زیاتر لە چین نزیک بکەوێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: چین هەڵوێستی خۆی لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ڕاگەیاندووە بەوەی بێلایەنە و چەک و کەرەستەی سەربازیش ڕەوانەی هیچ یەک لە لایەنە شەڕکەرەکان ناکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ