کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی شەقڵاوە-قەندیل دەکەوێتەکار

شەیری بکە لە:
کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی شەقڵاوە-قەندیل دەکەوێتەکار

وێنەیەکی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ. وێنە: ئاڤا

ئاڤا دیجیتاڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگەی شەقڵاوە-قەندیل دانراوە و لە ئەمڕۆوە سەرپێچیی تۆمار دەکات.

 

بۆچی گرنگە: کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگەکە ماوەی هەفتەیەک وەک تاقیکردنەوە (تێست) کاری دەکرد، بەڵام لە ئەمڕۆوە دەست بە تۆمارکردنی سەرپێچی دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لەڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، لە کاتژمێر 12ـی شەوەوە کامێراکانی ڕێگەی شەقڵاوە-قەندیل کاردەکەن و سەرپێچی تۆمار دەکەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: خێرایی دیارییکراو لەسەر ڕێگەکە بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەتی بچووک 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدایە و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دیارییکراوە.

شەیری بکە لە: