لەسەر ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە خەلەکان دوو کەس دەستگیر کران

شەیری بکە لە:
لەسەر ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە خەلەکان دوو کەس دەستگیر کران

دیمەنی ئاگرەکە- پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی

ئاڤا نیوز


لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە سنووری ناحیەی خەلەکان، نزیکەی 10 دۆنم پووش و پاوان سووتان، دوو کەسیش لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیر کراون.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی کردەوە: دوای ئاگادارکردنەوەیان بە بوونی ئاگرێك لە گوندی کانی وەتمان، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بە هاوکاری هاووڵاتیانی سنوورەکە ئاگرەکەیان دامرکاندووەتەوە.


زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 10 دۆنم پووش و پاوان سووتاون و زیان بە چەند داربەڕوو کەوتووە. دوو هاووڵاتی بە تۆمەتی هۆکاری ئاگرەکە دەستگیر کراون.


لە لایەکی دیکەوە: بە هۆکاری شۆرتی کارەبا ئاگرێك لە سنوری گوندی کەڵکەسماقی قەزای دووکان کەوتەوە، نزیکەی 50 دۆنم پووش و پاوان و چەندین داری خۆڕسک سووتاون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ