حەماس و فەتح لە چین ڕێککەوتن

شەیری بکە لە:
حەماس و فەتح لە چین ڕێککەوتن

ساتی ڕێککەوتنەکە- وێنە:AFP

ئاڤا نیوز


بزووتنەوەکانی حەماس و فەتحی فەلەستینی لە پەکینی پایتەختی چین ڕێککەوتننامەیەکیان واژۆ کرد.
وردەکاریی ڕێککەوتنەکە دیار نییە، جگە لەوەی حەماس ڕایگەیاندووە لەپێناو یەکیەتیی نیشتمانیدایە. 


لێدوانی فەرمی: موسا ئەبو مەرزوق، سەرکردەی باڵای حەماس، ڕایگەیاند "ئێمە ڕێککەوتنێک بۆ یەکیەتیی نیشتمانی واژۆ دەکەین و دەڵێین ڕێگەی تەواوکردنی ئەم گەشتە یەکیەتیی نیشتمانییە، پابەندین بە یەکیەتیی نیشتیمانییەوە و ئێمە داوای دەکەین".


زانیاریی زیاتر: ڕێککەوتنەکە جگە لە حەماس و فەتح، چەند ڕێکخراوێکی دیکەی فەلەستینیش لەخۆ دەگرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەماس و فەتح، دوو حیزبی دژبەری فەلەستینین. حەماس غەززە و فەتح کەرتی خۆرئاوا بەڕێوە دەبات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان