گوتەبێژی یەكێتی: کێشەمان لەگەڵ ژمارەی کورسی کۆتاکان نییە

شەیری بکە لە:

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

ئاڤا نیوز 


گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، دەبێت لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پرسی کۆتای پێکهاتەکان چارەسەر بکرێت.


لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاڤانیوزی گوت: "کێشەمان لەگەڵ ژمارەی کورسی کۆتای پێکهاتەکان نییە کێشەی ئێمە لەگەڵ شێوازی نوێنەرایەتی کردنیانە ، ژمارەی کورسی کۆتا پێویستە لە خولی داهاتووی پەرلەمان بڕیاری لەسەر بدرێت".


زانیاريی زیاتر: سەبارەت بە مافی ڤیتۆ بۆ پێکهاتەکان سەعدی پیرە گوتی : "ئەگەر پێکهاتەکان هەست بە نائومێدی و کەمی متمانە دەکەن پێویستە ئەو بابەتەش لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکرێت".


وێنە گەورەكە: بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دادگەی فیدڕاڵی عێراق، ژمارەی کورسی کۆتاکانی  لە 11 کورسی بۆ پێنج کورسی کەمکردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان