نزیکەی 25 هەزار تۆن پەتاتە و پیاز هەناردەی ئیمارات و سعوودیە دەکرێت

شەیری بکە لە:

پەتاتەی کوردستان - وێنە: : ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز  


هەردوو کۆمپانیای ئاورای هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای نجوم سەفوانی ئیماڕاتی ڕێکەوتنی هاوبەشیان واژۆکرد بۆ هەناردەکردنی پێنج هەزار تۆن پەتاتەی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئیمارات.


وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاڵ پلان و پرۆژەکانی بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات پاڵپشتی کەرتی تایبەت دەکات لە پەرەپێدانی کشتوکاڵ و بەبازاڕکردنی بەروبومی ناوخۆ لە بازاڕەکانی ناوخۆ و دەرەوە.


لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: هەناردەکردنی پەتاتە جێبەجێکردنی ئامانجێکی دیکەی کابینەی نۆیەمە لە فرەچەشنکردنی داهاتی هەرێمی کوردستان و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ.


لە لایەکی دیکەوە: سابیر عەزیز، خاوەنی کۆمپانیای ئاورا گوتی: ساڵی ڕابردوو 13 هەزار و 300 تۆن پەتاتە و پیازمان ڕەوانەی وسعوودیە و ئیماڕات کرد، بۆ ئەمساڵیش پلانمان داناوە ئەو بڕە زیاد بکەین بۆ نزیکەی 25 هەزار تۆن.


بۆچی گرنگە: بەبازاڕکردنی بەروبومی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە بازاڕەکانی دەرەوە، هانی جوتیاران دەدات لە زیاترکردنی بەروبومی ناوخۆ.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوو ساڵی ڕابردوودا هەنار و سێو و هەنگوین هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوە کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: