نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق دەبێتە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر

شەیری بکە لە:
نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق دەبێتە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر

دەستبەسەرداگرتنی حەبی کەپتاگۆن لە عێراق- وێنە: AP

ئاڤا نیوز 


نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی دەدات، لەوەی عێراق دەبێتە گۆڕەپانی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لەناوچەکە. 


وێنە گەورەکە: عێراق بووەتە گۆڕەپانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە دەروونییەکان و چەندین تۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تێیدا کار دەکەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکیدا هۆشداریدا لەوەی خەریکە عێراق دەبێتە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە ناوچەکە، بەشێوەیەک کە بووەتە خاڵی یەکتربڕی ڕێکخراوێکی جیهانیی قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەر.


گۆشەیەکی دیکە: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە شارەکانی موسەننا، کەرکووک و شارۆچکەی خورماتوو هەوڵی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر دەدرێت.


زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 2023 لە عێراق دەستبەسەر 24 ملیۆن پارچە ماددەی کەبتاگۆندا گیراوە ، بەهاکەی لەنێوان 84 بۆ 144 ملیۆن دۆلار بووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیر و بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە، دووەم کۆنگرەی نێودەوڵەتیی بەغدا بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ماددەی هۆشبەر بەڕێوەچوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان