کاردانەوە جیهانییەکان لەسەر کشانەوەی بایدن

شەیری بکە لە:
گرافیکی ئاڤا نیوز

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا بڕیاری دا لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی بکشێتەوە، سەرکردەکانی جیهان کاردانەوەیان نیشان دا.

 

وێنە گەورەکە: بایدن لە پەیامی کشانەوەیدا ڕایگەیاندووە کە ئەو ماوەیەی لە سەرۆکایەتیی کە ماوە بایەخی زیاتر بە کاروباری وڵات دەدات و بە بانگەشەکانی هەڵبژاردن سەرقاڵ نابێت. 


درێژەی ڕاپۆرت..

سەرانی وڵاتانی جیهان کاردانەوەیان بەرامبەر بە بڕیارەکەی بایدن نیشان داوە و ڕێزیان لە بڕیارەکەی گرتووە و سوپاسیان کردووە بۆ ئەو خزمەتەی کە لە ماوەی خولێکی سەرۆکایەتیدا پێشکەشی کردووە.

 

پەیامە فەرمییەکان:

 

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا: سوپاسی بایدن دەکەم بۆ ئەو هەنگاوە بوێرانە و بڕیارە بەهێزانەی کە بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا لە سەختترین ساتەکانی مێژووماندا دەریکردن.

 

کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: من دەزانم ئەو لە سەر باوەڕی ئەوەی کە چی لە بەرژەوەندیی گەلی ئەمریکادایە بڕیارەکەی داوە.

 

ئۆڵاف شۆلز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: جۆ بایدن دەستکەوتی زۆری بۆ وڵاتەکەی، بۆ ئەوروپا و بۆ جیهان هەبوو، بڕیارەکەی ئەو جێگەی ڕێزە.

 

فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن: بڕیارەکەی بایدن باشترین بڕیاری سیاسییە کە ئەو بتوانێت بیدات. هاوپەیمانیی ژاپۆن و ئەمریکا بەردی بناغەی ئاسایش و دیپلۆماسیی وڵاتەکانمانە.

 

نیکۆڵا مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا: ویژدانت ئاسوودە بێت، چونکە بڕیارە بەمانا و دروستەکەت داوە و خێزان و تەندروستی خۆتت لەپێش چاو گرتووە.

 

جەستین ترۆدۆ، سەرۆکی کەنەدا: بایدن پیاوێکی مەزنە و هەر کارێکی کردبێت بە هۆی خۆشەویستییەوە بووە بۆ وڵاتەکەی.

 

یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: سوپاسی بایدن دەکەین بۆ ئەو پاڵپشتییە بەهێزەی کە بە درێژایی ساڵان بەتایبەتیش لە ماوەی جەنگدا بۆ ئیسرائیل هەیبووە.

 

دێمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا، کرێملین: هێشتا چوار مانگ ماوە بۆ هەڵبژاردن، ئەوەش کاتێکی زۆرە و ڕەنگە لەم ماوەیەدا زۆر شت بگۆڕدرێن، چاودێریی دۆخەکە دەکەین.

 

زانیاریی زیاتر: پارتی دیموکراتەکانی ئەمریکا بڕیار لە سەر ئەوە دەدات کە جێگەی بایدن بگرێتەوە و ببێتە بەربژێری پارتەکە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، بایدن پشتیوانی خۆی بۆ کامالا هاریس-ـی جێگری دەربڕیوە تا ببێتە بەربژێر. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 05-11-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان