سوودانی سەرپەرشتی پێنجەمین کۆبوونەوەی لایەنەکانی کەرکووک دەکات

شەیری بکە لە:
سوودانی سەرپەرشتی پێنجەمین کۆبوونەوەی لایەنەکانی کەرکووک دەکات

کۆبوونەوەی سوودانی و لایەنە براوەکانی کەرکووک - وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز


20 ڕۆژ پێش تەواو بوونی وادەی دیاریکراو بۆ دانانی پارێزگار و دابەشکردنی پۆستەکانی دیکە، سوودانی لایەن براوەکانی کەرکووک لەسەر یەک مێز کۆدەکاتەوە.


وێنە گەورەکە: لەماوەی پێنج مانگدا محەممەد شیاع سوودانی؛ سەرۆکوەزیرانی عێراق، چوار جار و بە دەیان کاتژمێر لەگەڵ ئەو لایەنەنانە کۆبووەتەوە، تاوەکو ئێستا پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک یەک هەنگاو نەچووەتە پێش و لایەنەکان پیداگری لەسەر خواستی خۆیان دەکەن.


لێدوانی فەرمی: ڕەعد ساڵح، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووک، بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە دوو ڕۆژی داهاتوو سوودانی بۆ پێنجەمین جار سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لایەنەکانی کەرکووک دەکات، بەو ئامانجەی پێش 11ی مانگ لایەنەکان لەسەر بنەمایەکی هاوبەش کۆک بن".


لە لایەکی دیکەوە: لایەنە کوردستانییەکانی كەركووك، ڕۆژی یەکشەممە 21-07-2024 لە بارەگای کۆمەڵی دادگەری کۆبوونەوە، جەختیان لەوەکردەوە "بە زووترین کات حکومەتی خۆجێیی کەرکووک پێکبهێنرێت".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان