کێشەی کەرتی هەشتی حەسارۆک بەیەکجاری چارەسەر دەکرێت

شەیری بکە لە:
کێشەی کەرتی هەشتی حەسارۆک بەیەکجاری چارەسەر دەکرێت

زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک - وێنە: محەممەد شوانی، ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، لە 55% ی پڕۆژەکانی هەشتی حەسارۆک  تەواو بووە، بڕی 730 ملیار دینار  بۆ پڕۆژەکان تەرخان کراوە.


لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێستا پرۆژەیەکی گەورە لە کەرتی هەشتی حەسارۆک  جێبەجێدەکرێت، بڕیار بوو لە %40 ی پڕۆژەکان تەواو بکرێت، بەڵام ئێستا ڕێژەکە بۆ 55 % بەرزکراوەتەوە، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی کەرتەکە بڕی 730 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە. 


بۆچی گرنگە: کەرتەکە نزیکەی 17 هەزار پارچە زەوییە، ساڵانێکی زۆر خاوەن زەوییەکان داواکاریان هەبوو، بەڵام دواجار سەرۆکوەزیران بارزانی بڕیاریدا چارەسەری کێشەی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک بکات.  


باکگراوند: زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دەکەونە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر لەڕێگەی کۆیە، دابەشی سەر چوار کەرتی (A, B, C, D) دەبن، ڕووبەری بەشی زۆری زەوییەکان 250 مەترە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان