سێ وڵاتی دیكە نوێنەرایەتی لە هەرێمی كوردستان دەكەنەوە

شەیری بکە لە:
سێ وڵاتی دیكە نوێنەرایەتی لە هەرێمی كوردستان دەكەنەوە

ئاڵای هەرسێ وڵاتەکە و کوردستان

ئاڤا نیوز  


سێ وڵاتی دیكەی جیهان لە هەوڵی كردنەوەی نوێنەرایەتین لە هەرێمی كوردستان و دەستیان بە كاروبارەكان كردووە.


بۆچی گرنگە: كردنەوەی نوێنەرایەتیی هەر وڵاتێك لە هەرێمی كوردستان، سەرەڕای ئەوەی دەبێتە هۆی پتەوتربوونی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەو وڵاتە، لە ڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانییشەوە سوودی زۆری بۆ هەردوولا دەبێت.


لێدوانی فەرمی: ئامانج هەركی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێستا هەرسێ وڵاتی ئازەربایجان، فلیپین و بەنگلادیش سەرقاڵی جێبەجێكردنی ڕێككارەكانی كردنەوەی نوێنەرایەتین لە هەرێمی كوردستان و زۆرینەی كاروبارەكانیان كردووە.


زانیاریی زیاتر: رێككارەكانی كردنەوەی نوێنەرایەتیی هەر وڵاتێك لە هەرێمی كوردستان، دەبێت سەرەتا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە دەستپێبكات و دواتر جگە لە باڵیۆزخانەی وڵاتەكە، مۆڵەت و فەرمانی هەردوو سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و عێراقیشی پێویستە.


باكگراوند: بەپێی ماڵپەڕی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێستا 41 كونسوڵگەری و نووسینگە و ئاژانسی جیهان لە هەرێمی كوردستان هەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: