پووتین لە مۆسکۆ ئەردۆغان و ئەسەد ئاشت دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
پووتین لە مۆسکۆ ئەردۆغان و ئەسەد ئاشت دەکاتەوە

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و بەشار ئەسەد- گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

تورکیا و سووریا بڕیاریان لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان داوە و ڕووسیا نێوەندگری و کارئاسانییان بۆ دەکات.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا دیداریان هەبێت. 

 

زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ژمارەیەک سەرچاوە، کۆبوونەوەکە لە مانگی ئابی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەی لووتکەی تورکیا و سووریا بە نێوەندگریی ڤلادیمیر پووتن، سەرۆکی ڕووسیا ئەنجام دەدرێت، هاوکات بڕیارە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بانگهێشتی کۆبوونەوەکە بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: