ئەمساڵ بۆ گەشتی عومرە میكانیزمێكی نوێ پەیڕەو دەكرێت

شەیری بکە لە:
ئەمساڵ بۆ گەشتی عومرە میكانیزمێكی نوێ پەیڕەو دەكرێت

ژمارەیەک عومرەکاری کورد لە سعودییە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

لە هەرێمی کوردستان میکانیزمێکی نوێ بۆ ڕێکخستنی گەشتی عومرەکان پەیڕەو دەکرێت و گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکان دەکرێت.


چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی ئەوقاف  و کاروباری ئایینی گرێبەست لەگەڵ دوو جۆر لە کۆمپانیاکان دەکات؛ ئەوانەی عومرەکاران دەگوازنەوە، لەگەڵ ئەوانەی خزمەتگوزاری و شوێنی مانەوە و خواردنیان بۆ دابین دەکەن.

لێدوانی فەرمی: شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە بە ئاڤا نیوزی گوت، پێویستە کۆمپانیاکان بڕێک پارە بخەوێنن، بۆ ئەوەی لە ئەگەری دروستبوونی هەر کێشەیەک یان تۆمارکردنی  هەر سکاڵایەک ماف بۆ عومرەکان بگەڕێنرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان