دیمەنێک لە شاری ڕەفەح دوای بۆردوومانی ئیسرائیل، وێنە: AFP
ئاڤا دیجیتاڵ
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دەیەوێت هاووڵاتیانی ڕەفەح ناوچەکە چۆڵ بکەن، بۆ ئەوەی هێرشێکی فراوان دەستپێبکەن، بۆ ئەو مەبەستەش داوای پلان لە سوپا دەکات.
وێنە گەورەکە: نەتانیاهۆ داوای لە سوپای وڵاتەکەی کردووە پلانێک بۆ "چۆڵکردنی ناوچە سڤیلنشینەکانی" ڕەفەح دابڕێژێت، کە دوو ملیۆن و 400 هەزار کەسی تێدا نیشتەجێیە و دوا پەناگەی هاووڵاتیانی بێ ماڵی خەڵکی غەزەیە.
هۆکارە زانراوەکان: ئیسرائیل پلانێکی هێرشی چڕی بۆ ڕەفەح هەیە، هەر بۆیە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە سەرجەم بەرپرسە ئەمنییەکان کردووە بە خستنەڕووی پلانێک بۆ چۆڵکردنی ڕەفەح و نەهێشتنی لیواکانی حەماس لەو شارە.
لێدوانی فەرمی: نووسینگەی نەتانیاهۆ ڕایگەیاندووە: "مەحاڵە ئامانجی شەڕەکە بێ نەهێشتنی حەماس و جێهێشتنی چوار کەتیبەی حەماس لە ڕەفەح بەدیبهێنرێت، بەپێچەوانەوە ڕوون و ئاشکرایە هەر چالاکییەکی چڕی سەربازی لە ڕەفەح پێویستی بە چۆڵکردنی ناوچە سڤیلنشینەکان هەیە".
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدەن لەوەی "کارەساتی مرۆیی" لە ڕەفەح دەخولقێت و ناوچەکە بەرەو ئاراستەیەکی نادیار دەچێت، بۆیە نابێت ئیسرائیل هیچ هێرشێک بکات بەبێ ڕەچاوکردنی پاراستنی خەڵکی سڤیل.
باکگراوند: لە وەڵامی هێرشە دەستپێشخەرییەکەی حەماس، زیاتر لە چوار مانگە ئیسرائیل کەرتی غەزە بۆردوومان دەکات، بەهۆیەوە ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 27 هەزار و 940 کەس، زۆربەشیان ژن و منداڵن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 18 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
- ببینە و ببیستە
- 43 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکەکانی کوردستان - ئەڵقەی چوارەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر گرفتی کەمئاوی بە تەواوی چارەسەر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ئێران ویستوویەتی نەتانیاهۆ و گالانت تیرۆر بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی پەیجەرێک گومان لەسەر گیانلەدەستدانی ڕەئیسی دروست دەکات