ئەمریکا و عێراق دەست بە گفتوگۆ ئەمنییەکانی نێوانیان دەکەن

شەیری بکە لە:
ئەمریکا و عێراق دەست بە گفتوگۆ ئەمنییەکانی نێوانیان دەکەن

ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق

ئاڤا نیوز

بەرپرسانی ئەمنیی عێراق و ئەمریکا لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا کۆدەبنەوە و گفتوگۆ ئەمنییەکانی نێوانیان دەستپێدەکەن.

پەیامی فەرمی: ئەلینا ڕۆمانسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسەوە ڕایگەیاند "ئەمڕۆ گفتۆگۆی ئەمنیی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و عێراق لە واشنتۆن دەستپێدەکات".

بۆچی گرنگە: بەرپرسانی ئەمنیی ئەمریکا و عێراق گفتوگۆ لەسەر داهاتووی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی ئەمنیی نێوان هەر دوو وڵات دەکەن. 

زانیاریی زیاتر: عێراق دەیەوێت لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە پلانێک بۆ کۆتاییهاتن بە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق بهێنێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی 2500 سەربازی ئەمریکی، لە چوارچێوەی ئەرکی نێودەوڵەتیی هاوپەیمانان لە عێراقدا هەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: