لە دهۆک ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون دەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
لە دهۆک ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون دەکەوێتەوە

ژنێک لە کاتی ڕزگارکردن لەلایەن کارمەندانی بەرگریی شارستانی

ئاڤا نیوز

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە شاری دهۆک چەند کەسێک تووشی تەنگەنەفەسی و برینداری بوون، 10 کەسیش ڕزگارکران.

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 07:28 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی لە گەڕەکی ماسیکێ لە شاری دهۆک ئاگری گرت. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرگریی شارستی دهۆک ڕایگەیاندووە، دوای ئاگادارکردنەوە تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

 

زانیاریی زیاتر: لەلایەن تیمەکانەوە 10 کەس کە ئەندامی یەک خێزان بوون ڕزگارکراون، هاوکات بەهۆی ئاگرەکەوە چەند کەسێک تووشی تەنگەنەفەسی بوون، دوو کەسیش بە سووتان بریندار بوون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرگریی شارستانی دهۆک ئاماژەی بە هۆکاری ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەکە نەکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ