کۆنمرەی وەرگرتن لە کۆلێژە پزیشکییەکانی عێراق بەرز دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
کۆنمرەی وەرگرتن لە کۆلێژە پزیشکییەکانی عێراق بەرز دەبێتەوە

دیمەنی باڵەخانەی کۆلێژی پزیشکی بەغدا، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری دا کۆ نمرەی وەرگرتن لە کۆلێژە پزیشکییەکان لە زانکۆ حکومی و تایبەتەکان بۆ ساڵی داهاتوو بەرز بکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: دوای ڕاگرتنی کردنەوەی کۆلێژ و بەشە پزیشکییەکان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان به‌ بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ڕێژەی کۆنمرەی وەرگرتن لە بەشە پزیشکییەکان لەزانکۆ حکومی و تایبەتەکان سنووردار دەکات.



ڕاگەیێنراوی فەرمی: بڕیاردرا بە سنووردارکردنی کۆنمرەی وەرگرتن لە کۆلێژە پزیشکییەکان بە جۆرێک لە 95٪ کەمتر نەبێت لە زانکۆ حکومییەکان و تایبەتەکان لە ساڵی خوێندنی 2024-2025وە.

 

زانیاریی زیاتر: هاوکات بڕیاردرا بۆ وەرگرتن لە فاکەڵتی پزیشکی ددان و دەرمانسازی تایبەت بە لایەنی کەمەوە دەبێت لە  85٪ بێت.

 

هۆکارە زانراوەکان: ساڵانه‌ هەزاران دەرچووی کۆلێژەکانی پزیشکی و دەرمانسازی و پسپۆڕییە تەندروستییەکانی دیکە لە زانكو تایبەتەکانی عێراق ده‌رده‌چن و ده‌کەونە تەڵەی بێکارییەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان