دیمەنی پرۆژەی کۆرنیشی پردی دەلال لە زاخۆ، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لە درێژەی کارەکانی کابینەی نۆیەم لە کەرتی گەشتوگوزاریی و بازرگانی، بە گوژمەی 37 ملیۆن دۆلار بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی گەورە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 22-7-2024، بەردی بناغەی هەردوو پڕۆژەی ڤیا پارک و سیپان پارک لە زاخۆ دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: جگەر خوێن تاھر، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی زاخۆ، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بەردی بناغەی هەردوو پڕۆژەکە دادەنرێت.
زانیاریی زیاتر: جگەرخوێن تاهیر ئەوەشی گوت، ڤیا پارکی زاخۆ پڕۆژەیەکی گەشتیاری و بازرگانییە، لەسەر ڕووبەری 21 دۆنم و بە گوژمەی 25 ملیۆن دۆلار دروست دەکرێت و ماوەی تەواوکردنی چوار ساڵە، سیپان پارکیش پرۆژەیەکە لە ھۆتێلێک و 51 ڤیلای گەشتیاری، خواردنگە، کافتریا و شاری یاریی و چەند شوێنێکی دیکەی تێدایە کە 900 ڕۆژ ماوی تەواوکردنی پرۆژەکەیە.
بۆچی گرنگە؟ هەردوو پرۆژەکە نزیکە 600 هەلی کار دەرەخسێنن و هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتری کەرتی گەشتیاری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 57 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە و خزمانی گوندی ڕایات کەیفێ دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی كارەبا: لە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری 22 كاتژمێر كارەبا دراوە
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر گەورەترین بانکی گازپرۆمی ڕووسیا دەسەپێنێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێردرێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 20 تشرینی دووەم
حکومەتی عێراق پێشنیازی لێبڕینی 1% مووچەی فەرمانبەران دەکات