نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکانی کوردستان بڵاودەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
ڕانکینگەکەی دامەزراوەی وێبۆمەتریکس

ڕانکینگەکەی دامەزراوەی وێبۆمەتریکس

ئاڤا نیوز 

 

دامەزراوەی وێبۆمەتریکس بۆ ڕانکینگی زانکۆکان نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکانی کوردستان بڵاوکردووەتەوە، زانکۆی سلێمانی لە پلەی یەکەم و سەڵاحەدین لە پلەی دووەمدایە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕیزبەندیەکە زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و نۆیەمی عێراق و دوو هەزار و 891ـی جیهانی گرتووە، زانکۆی سەڵاحەدینیش لە ڕیزبەندی دووەمی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و 11ـی عێراق و دوو هەزار و 923ـی جیهانی دێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وێبۆمەتریکس دامەزراوەیەکی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتییە کە ڕیزبەندیی بۆ زانکۆکانی جیهان دەکات و لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی پلەبەندییان دەکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان