پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کۆتایی هات

شەیری بکە لە:
پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کۆتایی هات

دیمەنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە هەرێمی کوردستان وەستا و وەزارەتی بازرگانیش ڕایگەیاند، بڕی گەنمی وەرگیراو گەیشتووەتە 658 ملیۆن و 974 هەزار و 940 تۆن گەنم. 

 

وێنە گەورەکە: وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵ لە عێراق ڕۆژی 6-6-2024 دەستیپێکرد و ڕۆژی دواتر لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان گەنم وەرگیران تاوکو 20 ئەم مانگە بەردەوام بوو. 

 

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كورستان دەڵێ:” هەرچی ئەو بڕەی نەتوانرا وەربگیرێت بەهۆی ئەوە بوو بەپێی ئەو مەرجانە نەبوو کە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدڕال داینابوو کە بریتی بوو لە بڕی (14،025.060) هەزار تەن.

 

ژمارەكان وادەڵێن:  لەو ماوەی 40 ڕۆژدا تونراوە بڕی (658،974.940) هەزار تۆن گەنم لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان وەربگیرێت بەم شێوەیە: 


 277.459.420  تۆن گەنم لە سلێمانی.

 186,355,760 تۆن گەنم  لە دهۆک.

 222.159,760 تۆن گەنم لە هەولێر.


ئەمەش بزانە: كۆی گشتی پارەی شایستەی جووتیاران  نزیکەی (590) ملیار دینارە و لەو بڕەش تاوەکو ئێستا 75 ملیار و 500 ملیۆن دینار هاتووە، بەمشێوە بەسەر جووتیاران دابەش کراوە، سلێمانی 28 ملیار دینار، هەولێر 17 ملیار و دهۆكیش 29 ملیار و 500 ملیۆن دینار بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: