ترەمپ: سەرۆکی چین نامەیەکی "جوان"ـی بۆ نووسیوم

شەیری بکە لە:
ترەمپ: سەرۆکی چین نامەیەکی "جوان"ـی بۆ نووسیوم

دیمەنی دۆناڵد ترەمپ بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا و شی جینپینگ سەرۆکی چین، گرافیک ئاڤا

ئاڤا نیوز 


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕایگەیاند، شی جینپینگ، سەرۆکی چین نامەیەکی "جوان"ـی بۆ نووسیوە.

 

وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی 14-7-2024 لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لایەنگرانی، دۆناڵد ترەمپ تەقەی لێکرا و گوێی بریندار بوو. تەقەکەرەکەش لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا.

 

لێدوانی فەرمی: ترەمپ ڕایگەیاند، شی "نووسراوێکی جوانی بۆ نووسیم ڕۆژێک دوای ئەوەی گوێبیستی ئەوە بوو کە ڕوویدابوو". 

 

زانیاریی زیاتر: ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە لەبارەی سیاسەتی ئابووری پەیوەندی زۆر باشی لەگەڵ سەرۆکی چین هەیە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 5-11-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان