قوتابییەكی زانكۆی سەڵاحەدین لەنێو ئۆتۆمبێل تاقیكردنەوە دەکات

شەیری بکە لە:
قوتابییەكی زانكۆی سەڵاحەدین لەنێو ئۆتۆمبێل تاقیكردنەوە دەکات

عامر یونس بەمشێوەیە تاقیکردنەوەی کردووە، لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلێک ڕاکشاوە و دوو مامۆستاش وێنەی لەگەڵ دەگرن

ئاڤا نیوز 

قوتابییەكی یەكێك لە كۆلێژەكانی زانكۆی سەڵاحەدین بەهۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستی، لەنێو ئۆتۆمبێل بەشداریی لە تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ كرد.


چیرۆکی سەرەکی: عامر یونس قوتابیی قۆناغی چوارەمی كۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووریی زانكۆی سەڵاحەدینە، لە كاتی كاركردن لە باڵەخانەیەكی شاری هەولێر، لەگەڵ هاوڕێیەکی لە نهۆمی چوارەم و لە بەرزیی 17 مەتر دەكەونە خوارەوە.

زیانە سەرەکییەکان: بەهۆی ڕووداوەکە عامر یونس بە سەختی بریندار دەبێت و هاوڕێكەیشی گیان لەدەست دەدات. خەمی ئەو گەنجە جگە لە چاككبوونەوەی برینەكەی، تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ بووە.

 

خاڵی نەرێنی: لە كاتی ڕووداوەكەدا عامر دوو وانەی دەمێنێت تاقیكردنەوەیان تێدا بکات، چەند ڕۆژێك دواتر پەیوەندی بە بڕیاردەر و ڕاگرایەتیی كۆلێژەكەی دەكات و ڕێككدەكەون بە ئۆنڵاین بەشداریی بكات، بەڵام پاشان بڕیارە قورسەكە دێت كە ئاخۆ چۆن بەشداریی لە تاقیكردنەوەی كۆتایی سمستەری دووەم بكات؟

زانیاریی زیاتر: بە بڕیاری كۆلێژ و زانكۆ، قوتابییەكە بە ئۆتۆمبێلێك دەبرێتە كۆلێژ و لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێل و بە پاڵکەوتوویی دەست بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان دەکات، ئەمەش بە چاودێریی چەند مامۆستایەك و كەسێكیش وەڵامەكانی بۆ نووسیوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێكدا زانكۆی سەڵاحەدین ئاماژەی بە ئەوە داوە كە قوتابییەكە نمرەیەكی بەرزی لە تاقیكردنەوەكان بەدەستهێناوە و دەرچووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان