سەرکردەیەکی "مەترسیدار"ی داعش دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
سەرکردەیەکی "مەترسیدار"ی داعش دەستگیر دەکرێت

دیمەنی ئەندامانی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە کاتی دەستگیرکردنی ئەبو هیبە، سەرکردەیەکی باڵای داعش لە عێراق، وێنە: دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی عێراق

ئاڤا نیوز 


هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەرپرسێکی داعشیان دەستگیرکرد و دەڵێن، "مەترسیدارە" و چەندین مانگە بەدوایەوەن. 

 

وێنە گەورەکە: سەرەڕای شکستی داعش لە عێراق بەشێکی زۆر لە ئەندامان و سەرکردەکانی دەستگیر نەکراون و هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە دەستگیرکردن و بە ئامانجگرتنیان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند، "دوای دەستخستنی زانیاریی هەواڵگیریی ورد و بەدواداچوونی مەیدانی بە درێژایی چەندین مانگ، یەکێک لە مەترسیدارترین بەرپرسانی داعش دەستگیرکرا بەناوی "ئەبو هیبە" .

 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی، ئەو تاوانبارە بەرپرسی ئەمنیی ویلایەتی فەلوجە بووە، دانی بەوەدا ناوە کە بەشداریی لە چەندین کۆمەڵکوژیی خەڵکی مەدەنی و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: