زانکۆی سەڵاحەددین نزیک دەبێتەوە لە ڕیزبەندی باشترین 100 زانکۆکانی ئاسیا

شەیری بکە لە:
زانکۆی سەڵاحەددین نزیک دەبێتەوە لە ڕیزبەندی باشترین 100 زانکۆکانی ئاسیا

ژمارەیەک قوتابی زانکۆی سەڵاحەدین لە ئاهەنگی دەرچوون، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


زانکۆی سەڵاحەددین لە نوێترین ڕیزبەندی جیهانیدا 300 پلە پێشکەوتووە، لەڕووی زانستی و ئەکادیمی هەنگاوێکی دیکە لە ڕیزبەندی باشترین زانکۆکانی ئاسیا نزیک بووەتەوە.

وێنە گەورەکە: دەزگای وێبۆمەتریکس شەش مانگ جارێک ڕیزبەندی باشترین زانکۆکانی جیهان بڵاودەکاتەوە، لە نوێترین ڕیزبەندیدا زانکۆی سەڵاحەددین هەنگاوێکی گەورەی ناوە، لەسەر ئاستی جیهان هاتووەتە ڕیزبەندی دوو هەزار و 923، لەسەر ئاستی ئاسیا ڕیزبەندی 128ی گرتووە و لەسەر ئاستی عێراقیش هەشتەم زانکۆیە.

لێدوانی فەرمی: د. کارزان شێخ موحسین، توێژەر لە زانکۆی سەڵاحەددین بە ئاڤا نیوزی گوت، "زانکۆکان لەسەر سێ بنەما پلەبەندییان لەلایەن ئەو دەزگایەوە بۆ دەکرێت، کە پێکهاتوون لە؛ توێژینەوە و سەرچاوەی زانیاری، پڕۆژە بۆ خزمەتی کۆمەڵگە و کاریگەری زانکۆ لەسەر ناوخۆ و دەرەوە، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی سەردانکەرانی ماڵپەڕ."

زانیاریی زیاتر: زانکۆی سەڵاحەددین لە بوارەکانی توێژینەوە و سەرچاوەی زانیاری و پڕۆژە بۆ خزمەتی کۆمەڵگە پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بۆیە لەو ڕیزبەندییەدا هاتووەتە پێش. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەزگای وێبۆمەتریکس کە لەلایەن کۆمەڵێک زانای ئیسپانی دامەزراوە، لە زۆربەی وڵاتانی جیهان نوێنەریان هەیە و هەڵسەنگاندن بۆ زانکۆکان دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان