شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات

شەیری بکە لە:
شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات

یان برایم، کونسڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر

ئاڤا نیوز

شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی فەرەنسا دەکات.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی 26-07-2024، لە پاریس دەست بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکرێت و تاوەکو 11ـی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبن، هەرێمی کوردستانیش لەسەر ئاستی جیاواز داوەتکراوە.

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لەگەڵ یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر ڕایگەیاند، لەلایەن سەرۆکی شارەوانی پاریس بانگهێشت کراون بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئەنجوومەنی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پارێزگار و، سەرۆک شارەوانییەکانی فرانکۆفۆنی و ڕێوڕەسمەکانی یاریەکانی ئۆڵۆمپیاد لە ڕۆژانی 25 و 26ـی ئەم مانگە.

زانیاریی زیاتر: ئومێد خۆشناو زیاتر گوتی: "هەرێمی کوردستان شەرەفەمەند و خۆشحاڵە بە بوونی پەیوەندی و دۆستایەتی و پشتگیری فەرەنسا بۆ دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان و سەقامگیری لە ناوچەکەدا". 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان