لە عێراق 39 ئەندامی گرووپی "قوربانییەکان" دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە عێراق 39 ئەندامی گرووپی "قوربانییەکان" دەستگیر دەکرێن

ئەندامێکی عەلاهییەکان لە کاتی دەستگیرکردن، وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە چوار پارێزگا 39 ئەندامی گرووپی "قوربانییەکان" دەستگیر دەکەن.

وێنە گەورەکە: لە پارێزگاکانی بەسرە، واست، موسەننا و دیوانیە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ژمارەیەک ئەندامی گرووپی "قوربانییەکان" یاخود "عەلاهییەکان"ی دەستگیر کرد کە گرووپێکی قەدەغە کراوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، تۆمەتبارەکان دانیان بەوەدا ناوە بەنیازبوون تیروپشک بکەن بۆ هەڵبژاردنی کەسێک بۆ ئەوەی خۆی بکوژێت.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی، ئەو 39 تۆمەتبارە دوای دەستگیرکردنیان ڕەوانەی دادگە کراون بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دژیان. ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا دەیان ئەندام و سەرکردەی دیکەیان دەستگیرکراون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: عەلاهییەکان گرووپێکی "تووندڕەو"ـی شیعەن، بەوە ناسراون ئەندامانی خۆیان و خەڵکی دیکەش دەکەنە "قوربانی لەپێناو خودا"، ڕەفتاری نامۆ دەکەن و لە نێوان خۆیان تیروپشک دەکەن کامەیان ناوی دەربچێت خۆی دەکوژێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان